بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە ئامادەبوون لە کۆمەڵەی ڕێکخراوی پیشە بەرگییەکان سەردانی بەشە جیاوازەکانی ئەو ڕیکخراوەیەی کرد.
نابراو وتی: پێشکەوتنەکانی بواری بەرگری لە راستیدا نیشانەی پێشکەوتنی زانستی ئێرانە و گەشەی پیشەی سەربازی و بەرگری چوون بەرەو وەدەست هێنانی زانست و تەکنۆلۆژیای ڕۆژی جیهان.
وەزیری بەرگری درێژەی دا: سەرەڕای چڕ بوونەوەی گەمارۆ ستەمکارانەکان کە لە بیست ساڵی دواییدا گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، هەوڵەکانی پیشەی بەرگری لە بەرهەمهێنانی هێز، دەسەڵات و هتد زۆر کاریگەر بووە و هەر ئەو بابەتە، ئێرانی لە بورای بەرگری و سەربازی بردووەتە ڕیزی چەند وڵاتی سەرووی جیهان.
ئەمیر ئاشتیاری وتیشی: ئێران ئەمڕۆکە وەکوو یەکێک لە وڵاتانی بەهێزی بواری تەکنۆلۆژیای چێ کرانی جۆرەکانی تەقەمەنی و مووشەکی نیشان شکێن، دێتە ئەژمار کەواتە بەردەوام بوون و بەهێز بوونەوەی ئەو تەکنۆلۆژیایە لە بەرنامە سەرەکییەکانی وەزارەتی بەرگریە.
Your Comment