AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٧ ١٠:٣٠

ڕێبەری باڵای ئێران:

زانکۆ ڕێ لە دوژمن دەگرێت/گەنجانی هەڵکەوتە لە هەر کوێ بن هیوا دەخولقێنن

 زانکۆ ڕێ لە دوژمن دەگرێت/گەنجانی هەڵکەوتە لە هەر کوێ بن هیوا دەخولقێنن

ژمارەیەک لە گەنجانی هەڵکەوتە و بلیمەتی ئێران لە گەڵ ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە ژمارەیەک لە گەنجانی هەڵکەوتە و بلیمەت چاویان بە ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران کەوت.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیان: ئێوە گەنجانی هەڵکەوتە لە هەر کوێ بن هیوا دروست دەکەن بۆیە ئەوانەی کە حەز بە پێشکەوتنی ئەم وڵاتە ناکەن، رازی نین بن بوونی ئێوە لە‌م وڵاتەدا.

رێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: هەڵکەوتەکان یەکێک لە گرینگترین سەروەت و سامانە مرۆڤییەکانی وڵاتە.ئەبێ هەڵکەوتەکان بە سەروەتێکی گەورە بزانین.

وتیشیان: کۆڵەیەکی گرینگی پێشکەوتنی وڵات زانکۆیە و ئەمەیە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا هەوڵ دەدرێت زانکۆکان دابخرێن و مامۆستایان و خوێندکاران نەرۆنە وانگە و ئەمەش نیشانەی رۆڵی سەرەکی زانکۆیە.

راشیانگەیاند کە زانکۆ یەکێ لە گەورەترین لەمپەرەکانی رێگر لە زاڵبوونی چەوسێنەریی جیهانییە، ئێمە دەبێ بزانین کە زلهێزەکانی جیهان ئامانجیان زاڵبوونە و هەر رۆژێ بە ئامێرێک و رۆژێک بە زۆر و رۆژێ بە زانست.

News ID 43841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha