بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ناسنامەی 17 چەکداری پەکەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند به‌هۆى هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خاكى هەرێمی كوردستان كه له14ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێكردوه‌و تائێستا به‌رده‌وامه، تاوه‌كو ڕۆژى 14ى ئه‌م مانگه تورکیا دوو هەزارو 467 جار بۆمبی قەدەغەو چەکی کیمیایی بەکارهێناوەو به‌هۆیه‌وه 27 چەکدارمان کوژراون و به‌مدواییانه‌ش 17 فەرماندەو شەڕڤانمان بەهەمان ئه‌و چەکانه پێکراون.
نەپەگە ڕاشیگه‌یاندوه، حكومه‌تى تورکیا بە پێشەنگایەتیی ئاکەپەو هاوكاریی مەهەپە، لەهێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر هەرێمی كوردستان، یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێلكردوه‌و تاوانی جه‌نگى ئه‌نجامداوه.
وه‌كو نه‌په‌گه ئاماژه‌ى پێكردوه، "لەمانگی شوباتى 2021وه توركیا هێرشی بۆسەر گارە دەستپێکردوه‌و لەهەرێمەکانی (زاپ، مەتیناو ئاڤاشین) بۆمبی قەدەغەکراوو چەکی کیمیایی‌و گازی ژەهراوى کە لەئاستی نێودەوڵیتییدا قەدەغەکراوە، بەکارهێناوەو تائێستاش بەکاریانده‌هێنێت".
ڕه‌خنه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گرتوه له‌و ڕوه‌وه‌و نوسیویه‌تى:"لەگەڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندییدارەکان چاویان لەئاستییدا داخستوە، تورکیاش بەخۆسپاردن بەپشتیوانییەکانی ناتۆ، هەموو جۆرە تاوانێکی دژ بەمرۆڤایەتیی ئه‌نجامده‌دات".
هه‌روه‌ك ڕه‌خنه‌ى له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش گرتوه‌و ئاماژەی به‌ڕێگرییەکانی پارتى کردوه لەو شاندانەی کە دەیانەوێت لێکۆڵینەوە ئەنجامبدەن، ده‌ڵێت:"دوو شاندی جیا ویستیان بێنە ناوچەکەو دەربارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لێکۆڵینەوە بکەن، بەڵام لەلایەن پارتیه‌وه ڕێگرییان لێ‌کرا.
Your Comment