AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٥ ١٥:٥٤

شەڕێکی سەخت لە عەفرین لە ئارادایە

شەڕێکی سەخت لە عەفرین لە ئارادایە

لەناوچه‌یه‌كى عەفرینی کوردستانی سووریا، شەڕێکی سەخت لەنێوان گروپى تەحریر شام‌و گروپه‌كانى دیكه‌ى سه‌ر به‌سوپای سوریاى ئازاد کە سەر بەتورکیان ده‌ستیپێكردووه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ كوردستانی سووریا دەڵێت:  دوای ئاگربەستێکی 48 کاتژمێریی‌و ڕێککەوتنێک لەنێوان گروپى تەحریر شام‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌فەیلەقی سێ كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هاوكاریده‌كرێن، چەند خولەکێک پێش ئێستا شەڕێکی سەخت له‌گوندى (كه‌فه‌رچه‌ن) له‌نێوانیاندا ڕویدا.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ گروپى تەحریر شام وتویه‌تى، چىه‌كدارانى سه‌ر به‌فەیلەقی سێیەم بەپێی ڕێککەوتنەکە هەڵسوکەوتیان نەکردوە، بۆیە شەڕمان دژی فەیلەقی سێیەم دەستیپێکردۆته‌وه‌.

 له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ قورسه‌ى ڕویداوه‌ ڕێگه‌ی نێوان عەزازو عەفرین داخراوه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ته‌حریر شام به‌چه‌ك پشتگیریی فەیلەقی سێیەم دەکەن‌و شه‌ڕه‌كه‌ش تادێت قورستر ده‌بێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى شارپرێس، گروپى تەحریر شام‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌جەبهەت شام لەنزیک چیای لیۆن لەعەفرین شەڕێكى قورسیان ده‌ستپێكردوه‌و تائێستا ورده‌كارى زیاتر له‌باره‌ى ئەنجامی ئەو شەڕانە نادیاره‌.

شاری عەفرین‌و گونده‌كانى ده‌وربه‌رى، لەساڵی 2018وە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاو گروپه‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته‌ن.

News ID 43817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha