AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ٠٨:٠٩

پەرلەمان بڕیار دەدات؛ ئێران لە ئێن پی تی دەکێشێتەوە

پەرلەمان بڕیار دەدات؛ ئێران لە ئێن پی تی دەکێشێتەوە

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی مادەی 90ی پەرلەمانی ئێران دەستپێکردنی داڕشتنی پلانێکی بەپەلەی بۆ کشانەوەی تەواوەتی لە (NPT) لە پەرلەمان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حسێن عەلی حاجی دەلیگانی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی مادەی ٩٠ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی(پەرلەمانی ئێران) ڕایگەیاند، سبەینێ ئەم پلانە دەخرێتە سەر سیستمی پەرلەمان بۆ ئەوەی بتوانێت بە پرۆسەی یاساییدا تێپەڕێت بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی لە دانیشتنە کراوەکانی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا.

ئەو سەبارەت بە کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتیکە یا سنەپ بەک وتی: وەک چاوەڕوان دەکرا، هەرسێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئینگلیز چالاککردنی میکانیزمی سنەپبەکیان ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەک پێشتر وتمان ئەمانە دەرئەنجامەکانی چالاککردنی میکانیزمی پەلەپیتکەن کە سزاکانیش لەخۆدەگرێت، کە بەسەر ئێمەدا سەپێندراون و هیچ شتێکی نوێ نین. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە ڕووکەشترین و بنچینەییترین کاردانەوەی پەرلەمان دەبێت بۆ ئەم پرسە.

News ID 56585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha