AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ١٦:١٦

چەکدانانی حزبوڵڵا، ڕێخۆشکردنە بۆ پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە"

چەکدانانی حزبوڵڵا، ڕێخۆشکردنە بۆ پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە"

کارناس و پێشکەشکاری کەناڵی "المسیرە"ی یەمەن لای وایە کە هەوڵ بۆ چەکداماڵین لە حزبوڵڵا، بە ئامانجی ڕێخۆشکردن بۆ ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە" ئەنجام دەدرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەحمەد عەبدولوەهابولشامی کارناس و پێشکەشکاری کەناڵی "المسیرە"ی یەمەن لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "چەکدانانی حزبوڵڵا و داهاتووی لوبنان" کە بە ئامادەبوونی کارناسای ئێرانی، لوبنانی و یەمەنی لە ئاژانسی مێهردا بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بەو ڕاستییەی کە دوژمن چاوەروانی چەکدانانی ئێمەیە بۆ هێرش‌کردن، وتی: ئەمە ڕێک ئەو پیلانەیە کە بۆ حزبوڵڵا گووراوە؛ دوژمن دەیەوێ چەکی بەرخۆدان لە لوبنان بگرێت.

ناوبراو جەختیشی کرد: ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە پشت ئەم پیلانەن و دوژمن بەدوای لاوازکردنی بەرخۆدانی لوبنانە تا بە سەر ئەو وڵاتە و ناوچەدا زاڵ بێت. چونکە ئەوان باش دەزانن کە ئەوە چەکی حزبوڵڵا بوو کە لە ساڵی 2000دا لوبنانی ئازاد کرد، ئەوە چەکی حزبوڵڵا بوو کە لە ساڵی 2006دا لە بەرامبەر ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی تەقیەوە. هەر بۆیە هەوڵ بۆ چەکداماڵین لە حزبوڵڵا بە ئامانجی ڕێخۆشکردن بۆ ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی مەترسیداری "ئیسرائیلی گەورە" ئەنجام دەدرێت.

کارناسی یەمەنی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی کێشەیان لەگەڵ ئەو چەکانەی بە دەستی خۆیانەوەیە، نییە، بەڵکوو کێشەیان لەگەڵ ئەو چەکانەیە کە بە دەستی ئازادیخوازان و لایەنی بەشەڕەفەوەیە. چەکی ئازادیخوازانە کە ئاسایش دێنێت و دوژمن لەو چەکە دەترسێت، چونکە ئاستەنگێکە لە بەردەم هێژمۆنیا و خۆداسەپاندنی.

ئەحمەد عەبدولوەهابولشامی هەروەها باسی لەوە کرد کە چەکی بەرخۆدان تەنیا ئامرزاێکی جەنگی نییە، بەڵکوو هێڵێکی سووری بوونە و ئەگەر داماڵدرێت، دەبێتە هۆی پێشڕەوی دوژمن و ئەگەر بمێنێتەوە، هەوێنی بەرگرییە و زیادی کرد: یەمەن لای وایە کە چەکی حزبوڵڵا، چەکی ئۆمەی ئیسلامی و چەکی شەڕافەتە. حزبوڵڵا ئابڕووی ئۆمەی ئیسلامی لە ساڵانی 2000 و 2006دا پاراست و ئێستاش ئەرکە لە سەر شانی هەموو ئۆمەی ئیسلامی کە پاڵپشتی و بەرگری لە چەکی حزبوڵڵا بکەن.

News ID 56587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha