بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیوم، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا لە دوای کردەوەی نایاسایی سێ وڵاتی ئورووپایی دژ بە ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە ئێران بەجێبهێڵن و خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە بەدوور بگرن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەڵمانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئیدیعای کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی سێ وڵاتی ئەوروپی بکات: “بە سەرنجدان بەوەی کە ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە، ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە کە بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئەڵمانیا بەهۆی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ئێرانەوە کاریگەرییان لەسەر دەبێت”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگه یاند که باڵوێزخانەی ئەڵمانیا له تاران له ئێستادا تەنیا له توانایدا هەیه یارمەتییە سنوورداره کونسوڵخانەیی پێشکەش بکات.
Your Comment