AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ١١:١٧

لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پەکەکە و غەزە

لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پەکەکە و غەزە

سەرۆک کۆمار عێراق لە نوێترین لێدوانی خۆی، ڕوانینە پرسەکانی چەکدانانی پەکەکە، هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێک بۆ کەناڵی یەکی عێراق، سەبارەت بە بڕیاری چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان، وتی: چەکدانانی پەکەکە بەپێی ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا هەنگاوێکی گرینگە بۆ تۆکمەی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەریی ناکۆکییەکان، بە تایبەت لە عێراقدا کە بە بیانووی ئەوانەوە، کەتۆتە بەر دەستدرێژیی و بنکەکردنەوە تورکیا لە سنوورەکانیدا.

عەبدوللەتیف ڕەشید سەبارەت بە غەزە وتیشی: درێژەی هێرشەکان بۆ سەر غەزە کاریگەرییەکی نەرێنیی لە سەر کۆی ناوچەکە هەیە و لەوبارەیەوە هەڵوێستی عێراق ڕوون و ئاشکرایە و ئەویش پێداگری و پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای خۆی چارەی خۆنووسیی بە تەواوەتی و هەروەها وەستاندنی هێرشەکان و برسیدان بەو خەڵکە و ناردنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بە غەزە.

سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێری لە هەموو بوارەکاندا باش و ئەرێنی هەڵسەنگاند و زیادی کرد: ڕاستە ناکۆکیگەلێک هەن، بەڵام هاوبەشییەکان زۆر زیاترن و بۆ چارەسەریی کێشەکانیش پێویستییەکی زۆر بە پەسندکرانی یاسای نەوت و گاز هەیە کە بەداخەوە پەرلەمان نەیتوانیوە ئەو یاسایە پەسند بکات.

News ID 56588

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha