AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ١١:٥٩

گەشەی کوردستان لە یەکەمایەتیی دەوڵەتی ئێرانە

گەشەی کوردستان لە یەکەمایەتیی دەوڵەتی ئێرانە

وەزیری کاری ئێران جەختی لە هەوڵی شلگێرانەی دەوڵەت بۆ گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ناوچە سنوورییەکانی وڵات کرد و وتی: گەشەی پارێزگا سنوورییەکان بە تایبەت پارێزگای کوردستان لە یەکەمایەتیی دەوڵەتی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد مەیدەری وەزیری هەرەوەزی، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی ئێران لە سەفەری یەک‌ڕۆژەی بۆ پارێزگای کوردستان لە دیداری نوێنەری وەلی فەقێی پارێزگا، وتی: یەکێک لە یەکەمایەتییەکانی دەوڵەت لەو پێناوەدا، گەشەی پیشەسازییە چکۆلەکان و وەبەرهێنانی دەفرایەتییە خۆجێیەکانە.

وتیشی: بەزوویی وردەکاریی پلانە نوێیەکان لە بواری پیشەسازییە چکۆلەکان و ڕەخساندنی هەلی کاری ڕادەگەیێندرێت کە ئامانجەکەی تۆکمەی ئابووریی ئەم ناوچەیە و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانە.

وەزیری کاری ئێران هەروەها باسی لە پلانە پاڵپشتییەکانی دەوڵەت لە بواری کشتوکاڵی و خانەنشینانی دابێن‌کاریی کۆمەڵایەتی لە کوردستان کرد و سەبارەت بە پڕۆژە ژێرخانییەکانی ئەو پارێزگایە، ڕایگەیاند: پلانگەلێکی وەک گەشەی ڕێگەی ئاسن و نۆژەن‌کردنەوەی ڕێگەوبان لە ڕۆژەڤی دەوڵەتدایە و ئەمە نیشاندەری بەهای تایبەتیی دەوڵەت بە پارێزگای کوردستانە.

News ID 56589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha