بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی ئەمرۆ لە دیداری میوانانی بەشدار لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لە گەڵ رێبەری باڵای وڵات, وتی: ئەمڕۆش وەک سەردەمی نەبەوی لە ریزبەندی بەرەی دژە ئیسلام لە بەرانبەر پەیرەوانی پێغەمبەر،هەوڵی تیرۆری فەرهەنگی و ئابووری دەدرێت، بەڵان هەروا کە ئەو رۆژە نەیانتوانی رێگری لە پەرەسەندنی بزووتنەوەی نەبەوی بکەن، ئەمرۆش ناتوانن گەلی پابەند بە بایەخەکانی پێغەمبەر بوەستێنن.
رەئیسی وتی: دوژمن بەهۆی پێشکەوتنی سەرسوورهێنەری ئێران لە هەموو بوارەکان ڕقی لە گەلی ئێرانە.
ئاماژەشی دا: لە سەفەرم بۆ نیۆیۆرک لە دیدار لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیدارێکی داخراودا داوای لێبوردنی کرد و وتی سەرەرای هەوڵدانێکی زۆر نەمتوانیوە گەمارۆکان پەیوەندیدار بە ڤاکسێنی کۆرۆنا دژی ئێران هەڵوەشێنمەوە کە وڵامم دایەوە ئێران گەمارۆکان بە دەرفەت ئەبینێ و ئێستا بووینەتە یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکان بۆ هەناردەی ڤاکسێنی کۆڕۆنا.
وتیشی: لە ئاژاوەی ئەم دواییەدا دوژمن ویستی زەحمەت بۆ وڵات دروست بکات بەڵام خەڵک بە سەبووری و خۆڕاگری وەکوو رابردوو پیلانەکانیان پووچەڵیان کردەوە.
Your Comment