بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی بە ئاماژە بە ڕۆڵی مێدیاکانی دوژمن لە ئاژاوەکاری ئەم دواییە جەختی کرد: سەیر لەوەدایە کەسانێک کە ڕەخنە لە ئیران دەگرن کە بۆچی پاڵپشتی لە غەززە و لوبنان دەکەن، ئەمڕۆ کارەکانی خۆیان لەگەڵ کەناڵە فارسی زمانەکانی سەر بە عەرەبستان بەراورد دەکەن. عەرەبستانێک کە لە یەک ڕۆژدا 82 کەسی کوشت و یان ئەوەی کە بە بۆنەی ئەنجن ئەنجن کردنی هەواڵنێرێک ئەوەندە خراپەکاری کرد کە تەنانەت ئەمریکییەکانیش نەیانتوانی بیشارنەوە. لە هەر حاڵدا ئەبێ بزانین چ دەبێت کە ژمارەیەک بە فەرمانی کەناڵەکانی سەر بە عەرەبستان کار دەکەن. ئەو بابەتە زۆر گرینگە. ئێمە ئەبێ بزانین دوژمن چ دەکات و ئێمە ئەبێ چ کارێک بکەین.
وەزیری ناوخۆ بە ئاماژە بە هەوڵی مێدیایی ڕۆژاوا و ئەمریکا بۆ خەسار لە شۆڕش و خەڵک وتی: هەزاران وتار لە ئەمریکا و بریتانیا و وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە مەهسا ئەمینی نووسراوە.
وەحیدی زیادی کرد: بڕوانن دوژمن ئاوەها کار دەکات، ئەوەندە دژە ڕاستی وەکوو ڕاستی نیشان دەدات کە هەندێک کەس باوەڕ دەکەن.
وەزیری ناوخۆی ئێران درێژەی دا: بە ڕوانین و لێکۆڵینەوە لەسەر هەوڵەکانی ئەو کەسانە سەرمان سووڕ دەما کە چلۆن مرۆڤێک دەتوانێت ئەوەندە بێ ڕوحم بێت. هەندێک لە ئەو کەسانە لە دەرەوەی ئێران پەروەردە کراون و لە دەرەوەش پارەیان پێ دەدرا. سەبارەت بە یەک کەس کە لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ دەستگیر کرابوو وترا کە بەردەوام پارەی بۆ دەنێردرا و هەر 10 بۆ 15 خولەک نزیک بە 25 تا 30 ملیۆن دراوەتە ئەو کەسە.
ناوبراو وتی: گرووپگەلێکی جیاواز لە نائارامییەکانی ئەم دواییە چالاک بوون. بۆ نموونە شانە شاراوەکانی ڕێکخراوی ئیسرائیل چالاکیان هەبوو و بە هەندێک لە ئاژاوەگێڕان لە باتی هەر کوکتل مۆلۆتۆفێک 500 هەزار تمەن دەدرا.
Your Comment