بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعول ئەوەل و لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەر، پێشنیاری بەخشین یان داشکانی 1862 سزادراوی دادگاکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتی قبووڵ کرد.
موحسێنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام و ئیمام جەعفەری سادق لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران پێشنیاری بەخشین و داشکانی سزای 1862 سزادراوی پێشکەش کرد کە ئەو پێشنیارە لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کرا.
Your Comment