AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٣ ٢٣:٠٦

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند:

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە زاپ

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە زاپ

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی چەکدارەکانیان لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی هەرێمی كوردستان، 10 سەربازی توركیا كوژراون و سیانی دیكەش برینداربوون و سەنگەرێكیش خاپووركراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی  هەپەگە لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك بڵاوكردووەتەوە، كە ڕۆژانی سێ و چواری ئەم مانگە ئەنجامیانداوە.

هەپەگە ئاماژەى بەوە کردوە، لە 17 چالاكی هێزەکانیان لانیكەم 10 سەربازی توركیا كوژراون و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون. سەنگەرێكیش ڕووخێنرا.

لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا هەپەگە ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا 25 جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی، چوار جار بە فڕۆكەی جەنگیی، 29 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە كاتیوشا، هاوەن و تانك ناوچەكانی  بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

News ID 43687

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha