AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٤ ١٥:١٠

ئێران داوای ئازاد کردنی سێ فڕۆکەوانی ئەسیر لە قەتەر دەکات

ئێران داوای ئازاد کردنی سێ فڕۆکەوانی ئەسیر لە قەتەر دەکات

سەردار باقر زادە فەرماندەی لیژنەی بێ سەروشوێنانی شەڕ نامەیەکی بۆ خاچی سووری نێودەوڵەتی ناردووە کە سێ فڕۆکەوانی ئێرانی ئازاد بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشە ترسنۆکەکانی سوپای تیرۆریستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕژێمی ناڕەوا و قۆرخکاری زایۆنیستی بۆ سەر وڵاتی ئێران لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو و لە بنکە ئاسمانییەکانی هەڵکەوتوو لە وڵاتانی عەرەبی لە کەنارەکانی باشووری کەنداوی فارس، هێزی ئاسمانی قارەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای بەرگری لە خاکی وڵات وەڵامی دایەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری سوخۆ-٢٤ لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٦ بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەرکێکی وڵامدانەوەی هێرش بەرەو بنکەی سەربازیی دوژمن کە دەکەوێتە قەتەرەوە بەڕێکەوتن.

سەرەڕای سەرکەوتنی سەرەتایی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بەداخەوە لەگەڵ گەڕانەوەیان، فڕۆکەوانەکان بەهۆی لێدانیان لەلایەن بەرگرییەکانی دوژمنەوە، ناچار بوون ئێجێکت بکەن.

یەکێک لە چوار فڕۆکەوانەکەی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا بەرزترین پلەی شەهیدبوونی بەدەستهێنا، هەروەها تەرمی پیرۆزی ئەم شەهیدە ئازیزە (فڕۆکەوان مەجید کازمی) بەخاک سپێردرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەو سێ فڕۆکەوانەکەی دیکەی ئەو ڕووداوەی کە باسکراون (جەواد ساڵحی، عەبدولمەجید دەشتیان، و عومران بێهروشیان) بە زیندووی لەلایەن هێزەکانی قەتەرەوە دەستگیرکراون.

بەداخەوە لەو بەروارەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ، حکومەتی قەتەر بە پێچەوانەی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش چوار کۆنوانسیۆنی ژنێڤ سەبارەت بە پێویستی ڕێزگرتن لە مافی دیلەکانی جەنگ، مافی ئەو فڕۆکەوانانەی پێشێل کردووە.

سەرەڕای هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان و هەوڵەکانی بەدواداچوون، نەیهێشتووە زیندانییەکان چاوپێکەوتن، یان پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکانیان بکەن و ئەو بەرپرسانەی بەدواداچوونەکە ئەنجام دەدەن. ئەم بابەتە لە بابەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی جەنگدا لەبەرچاو گیراوە و باسی لێوە کراوە.

News ID 60197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha