داواکاری سەرەکی کوردەکان لە حکومەتی نوێی عێراق

بە وتەی وتەبێژی یەکێتی، کوردەکان خوازیاری ڕادەست کردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، جێبەجێ کردنی مادەی 140 و پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە حکومەتی نوێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمان لە گفتوگۆیەدا لەگەڵ گۆڤاری نیوعەرەب وتوویە ئامانجی دوو پارتی یەکێتی و پارتی لە بەشداری لە هاوپەیمانیەکی نوێ کە لایەنی شیعەکان، سوننەکان و کوردەکان دەگرێتەوە، بەدی هێنانی مافی کوردەکان لە حکومەتی نوێیە.

ناوبراو جەختی کرد ئامانجی لە بەشداری یەکێتی نیشتمانی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەدی هێنانی هەموو مافەکانی گەلی کورد و هەرێمە کە لە سەروویانەوە جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستوور سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێدانی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی جەختی کرد کە کوردەکان دەیانەوێت بە عەرەب کردن لە هەندێک ناوچە وەکوو کەرکووک ڕابگیردرێت، یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی پەسەند بکرێت و هیزی پێشمەرگەی کوردستانیس وەکوو هێزی بەرگری لە عێراق، مافی خۆی لە حکومەتی ناوەندی وەربگرێت.

وتەبێژی یەکێتی هەڵێنانی هەنگاوی سەرەکی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقی لە دەسپێکی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.

ناوبراو جەختی کرد بەرهەم ساڵح تەنیا بەربژێری پارتەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە و هیوادارن نوێنەرانی پەرلەمان بەتایبەتی کوردەکان دەنگی پێبدەن.

News Code 43679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha