بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران ئەمرۆ دووشەمە لە ڕێورەسمی هاوبەشی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەری هێزی چەکدار ئاماژەیان بە رووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات دا.
رێبەری جەختیان کرد: بە راشکاوانە دەڵێم ئەم ڕووااوانە داڕێژراوی ئەمریکا ، رژێمی زایۆنی و پەیرەوەکانی ئەوانە.
وتیشیان: کێشەی سەرەکی ئەوان لە گەڵ ئێرانی بەهێز و سەربەخۆ و پێشکەوتووە. گەلی ئێران لەم رووداوانەدا بەهێز دەرکەوت و لە داهاتووشدا لە هەر کوێ پێویست بکات دلێرانە دێتە مەیدان.
رێبەری باڵای شۆرش رایانگەیاند: لە رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێراندا زیاتر لە هەموان زڵم لە ڕێکخراوەی ئینتزامی وڵات و بەسیج و گەلی ئێران کرا.
ئەوەشیان وت: لەم رووداوە کە ڕوویدا ، کچێکی گەنج گیانی لە دەستدا کە دڵی ئێمەش بۆی سووتا بەڵام کاردانەوە بەم رووداوە کە بێ لێکدانەون و بێ ئەوەی شتێک بسەلمێت، هەندێ کەس شەقامەکانیان شێواند ، قورئانیان سووتان و لەچکیان لە سەر ژنی باڵاپۆش داگرت و مزگەوت و حسێنیە و ئۆتۆمبێلی خەرکیان سووتاند، ئەمە کاردانەوەیەکی ئاسایی نەبوو.
ڕێبەری شۆڕش بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەم بشێویانە پلانڕێژی کراو بووە، وتیان: ئەگەر بیانووی ئەم کچە گەنجەش نەبوایە، بیانوویەکی تریان دروس دەکرد تا ئەمساڵ لە سەرەتای ڕەزبەر ، وڵات نائەمن بکەن.
.
Your Comment