پرسی یەکەم چۆنیەتی گیانلەدەستانی مەهسا ئەمینیە/ تێکدەرانی ئاسایشی وڵات سزا بدرێن

سەرۆکی مەجلیس وتی:بەرپرسانی ئەمنیی وڵات نەترسانە سزای هەموو ئەوانە بدەن کە ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات تێکدەدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیس بە ئاماژە بە رووداوەکانی ئەم دواییە لە وڵات, وتی: لە رووداوە تاڵەکانی ئەم دواییە یەکەم پرس، چۆنیەتی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمنیە.

وتیشی: لەمبارەوە هەروا کە پێشتریش بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد، دەبێ پرسەکە بە جیدی و بە وردی بەدواداچوونی بۆ بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاو بکرێتەوە.

قاڵیباف زیادی کرد: خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە دوژمن لە دەرفەتێک دەگەڕێت بۆ گورزوەشاندن لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەیەوێت ئاسایش وڵات تێک بدات.

جەختیشی کرد بەرپرسانی ئەمنی دەبێ بە‌گوێرەی یاسا سزای تێکدەرانی ئاسایش کە بوونەتە دارەدەستی دوژمن بدەنەوە.

News Code 43651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha