بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشت بانگەشەی ئیسلامی پارێزگای کوردستان وتی: 16 بەرنامەی بەرچاو لە هەر 10 شاری پارێزگای کوردستان لە هەفتەی یەکگرتوویی بەڕێوە دەبەین و هەندێک لە ئەو بەرنامەگەلە هاوبەشن.
حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ جێژنی نەتەوەیی بە میوانداری کوردستان بە بەڕێوەبەرایەتی بانگەشەی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی زانایان لە هەفتەی یەکگرتوویی وتی: کێبڕکێی قورئانی، جێژنی مەولوودی لە خانەقاکان، کردنەوەی وێستگەی سەڵواتی و ... لە دیکەی بەرنامەکانی هەفتەی یەکگرتوویی لە کوردستان دەبێت.
Your Comment