AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢ ١٢:٤٨

کەنعانی لە کاردانەوە بە سەرۆک وەزیر ئیسرائیل:

ئێران لە کاتی پێویستدا وەڵامی توندی دوژمنان دەداتەوە

ئێران لە کاتی پێویستدا وەڵامی توندی دوژمنان دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران سەلماندوویەتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە دەستدرێژییەک، لە وەڵامدانەوەی توند خۆی نابوێرێت.

بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دژی ئێران نووسی: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەکوو دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەو ڕژێمە، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی ڕق و قین لە دژی گەلی ئێران کەڵکی وەرگرت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو شێوە کردەوە نواندنە شێوەی ئەوانە بۆ هەڕەشە دژی جیهان.

وتەبێژی وەزارەوتی دەرەوە جەختی کرد: ئێران سەلماندوویەتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە دەستدرێژییەک، لە وەڵامدانەوە درەنگ ناکات.

News ID 43588

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha