کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای بەڕێوەچوو/ئەندامێتی ئێران بە فەرمی ڕاگەیێندرا

لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، ئەندامێتی فەرمی ئێران لە ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ئۆزبەکستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆک کۆمارەکانی وڵاتانی ئەندامی شانگهای بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی گەییشتنی لەلایەن شەوکەت میرزیاف، سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستانەوە پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوە بە شێوەی فەرمی، ئەندامێتی تەواوی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای لەلایەن سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستانەوە ڕاگەیێندرا.

کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای هەموو ساڵێک لەسەر بابەتی ستراتیژی هاوکاری چەند لایەنە و گەشەپێدان، شوێنگیری کردنی پرسە گرینگەکان و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئابووری و سیاسی ئەندامان بەڕێوە دەچێت.

News Code 43524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha