سوید خەیانەت بە کورد ئەکات/ هاوکاری نهێنی لە گەڵ تورکیا

نوێنەری پێشووی سوید لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد کە سوید کوردە پەنابەرەکان رادەستی تورکیا دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیر سکۆری، باڵوێزی پێشووی سوید لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: وڵاتەکەی ڕازی دەبێت بە رادەست کردنەوەی کوردەکان بە تورکیا و خەیانەت لە کورد دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیر سکۆری نیگەرانی خۆی دەربریوە سەبارەت بە پاشهاتەکانی رادەست کردنەوەی ئەو کوردانەی تورکیا کە دەوڵەتی ئەردۆغان بە تۆمەتی تیرۆریست بوون داوایان لە سوید دەکات.

وتیشی: رێککەوتنی سێ قۆڵی هەیە لە نێوان تورکیا و فیلاندا و سوید لە بەرانبەر رازی بوونی تورکیا بە ئەندامێتی ئەم دوو وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا، کوردە داوا کراوەکان بنێرێتەوە بۆ تورکیا.

News Code 43516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha