بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: تەحەدای سەرۆکی حکومەت و حکومەت و جێگرەکەی و وتەبێژەکەشی دەکەن کە ئەگەر رێگا بدەن پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی هەرێم و یەکێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی مانگێک لەناو دامەزراوەکانی حکومەت بن بۆ لێکۆڵینەوە لەو پارەیەی دیارنەماوە
وتیشی:"پەرلەمانتارەکانی بەغدامان ئاگادارن و دەزانن و بە داتاو و ژمارە لەلایانە کە سەرو ١٠٠ ملیار دۆلار هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو پارەیە نازانرێت کە چی لێ هاتووە و بۆ کوێ چووە."
ئاماژەى بەوەشکرد، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی ٤٥ ترلیۆن دینار داهاتی حکومەت بووە و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت بزانن ئەو داهاتە چی لێ هاتووە؟ بۆ کوێ رۆییوە و کێ خەرجی کردووە؟
وتەبێژەکەى نەوەى نوێ ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە تەنها ژمارە فڕێ نەدرێت و وەڵامی رۆژنامەنووسان نەدرێتەوە و وتەبێژی حکومەت بڕوات بەبێ ئەوەی ئامادە بێت هیچ شتێک لەبارەیەوە روونبکاتەوە و کۆمەڵێک کاغەزی پێ بێت کە وەک خۆی دەڵێت گومانیان هەیە کە کاغەزی سپی بووبن ئامادە نەبێت هیچ داتایەک بە رۆژنامەنووسان بدات.
Your Comment