٢٢ ملیار دۆلار دیارنەماوە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستاندا

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: ئێمە دەڵێین ٢٢ ملیار دۆلار دیارنەماوە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: تەحەدای سەرۆکی حکومەت و حکومەت و جێگرەکەی و وتەبێژەکەشی دەکەن کە ئەگەر رێگا بدەن پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی هەرێم و یەکێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی مانگێک لەناو دامەزراوەکانی حکومەت بن بۆ لێکۆڵینەوە لەو پارەیەی دیارنەماوە

وتیشی:"پەرلەمانتارەکانی بەغدامان ئاگادارن و دەزانن و بە داتاو و ژمارە لەلایانە کە سەرو ١٠٠ ملیار دۆلار هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو پارەیە نازانرێت کە چی لێ هاتووە و بۆ کوێ چووە."

ئاماژەى بەوەشکرد، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی ٤٥ ترلیۆن دینار داهاتی حکومەت بووە و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت بزانن ئەو داهاتە چی لێ هاتووە؟ بۆ کوێ رۆییوە و کێ خەرجی کردووە؟

وتەبێژەکەى نەوەى نوێ ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە تەنها ژمارە فڕێ نەدرێت و وەڵامی رۆژنامەنووسان نەدرێتەوە و وتەبێژی حکومەت بڕوات بەبێ ئەوەی ئامادە بێت هیچ شتێک لەبارەیەوە روونبکاتەوە و کۆمەڵێک کاغەزی پێ بێت کە وەک خۆی دەڵێت گومانیان هەیە کە کاغەزی سپی بووبن ئامادە نەبێت هیچ داتایەک بە رۆژنامەنووسان بدات.

News Code 43503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha