بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک پاگەندەی کرد کە کەسێک بە ناوی حسێن تانریکولو بە نازناوی "دەلیل" کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئەستەنبۆڵ ناسیوەتەوە و دەستگیری کردووە.
بە پێی هەواڵدەری ئەناتوڵی تورکی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا پاگەندەی کردبوو کە تانریکولو لە کەمپی لاوریونی یوونان پەروەردە کراوە و بە فەرمانی پەکەکە و کەجەکە هاتبووە ئەستەنبۆڵ و خەریکی ڕێکخستنی ئۆپراسیۆنی چەکداری و بۆمبدانەری لە ئەستەنبول و شارەکانی تری تورکیا بووە.
هەروەها هێناویە کە ئەو کەسە لە ئەنجامی هاوکاری میت لە ئامەد و هەوالگری پۆلیس ناسراوەتەوە و دەرکەوتووە کە بۆ ئەنجامی کاری نایاسایی هاتووەتە تورکیا.
Your Comment