بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی هەول لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریاوە کە گەییشتووەتە 12 یەمین ڕۆژی خۆی، 14 ئەندامی شانە نوستووەکانی داعش دەستگیر کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، 5 چاڵی شاراوە کە شانە نوستووەکانی داعش بۆ خۆشاردنەوە کەڵکیان لێ وەردەگرت لەگەڵ ڕێژەیەک جلی سەربازی دۆزرایەوە، هەروەها 16 مۆبایل کە لە ژێر خاکدا شاردرابووەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە دۆزرانەوە.
لە ڕۆژی 12 یەمی ئۆپراسیۆنەکەشدا خێوەتێک کە بۆ ئەشکەنجەدانی خەڵکی سڤیل تێیدا، بەکار دەهێنرا، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دۆزرایەوە.
هەروەها لە ڕۆژی دەیەمی ئۆپراسیۆنەکە کچێکی 18 ساڵانی ئێزدی بە ناوی وەفا عەلی عەباس کە 9 ساڵ پێش لە هێرشی داعش بۆسەر شەنگال ڕفێندرابوو، ناسرایەوە و ئازاد کرا.
Your Comment