بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وسام عومەر، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی باسی لەسەر پاشهاتەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا و گرێ سپی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، وسام عومەر وتی: لە مانگی ئۆگۆستدا، تورکیا بە چڕ کردنەوەی هێرشەکانی خۆی، 412 جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی عەین عیسا و دەڤەری گرێ سپی و پاشان ناوچەی تل تەمر و منبەج. ئەو هێرشانە کە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دەگرێتەوە، جگە لە خەسار لە دارایی گشتی، خەساری لە دارایی خەڵکیش داوە.
وسام عومەر جەختی کرد کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، لە یەک مانگی ڕابردوودا هەوڵەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بۆ دزە لە نێو گوندی مشرفەیان پووچەڵ کردووەتەوە.
وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی ل کۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەو ئەنجومەنە بەڵێنی داوە کە بەرەوڕووی هەوڵەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە ببێتەوە.
Your Comment