بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، "کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق بکرێت، پاشان لیژنەیەکی هونەریی بۆ زەمینەسازیکردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکبهێندرێت".
لەکۆبووەکەدا پرسی دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تاوتوێکراوە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر بەشداریکردنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لایەنە سیاسییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەدر کرد.
هێزە سیاسییەکانی عێراق هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیانکردەوە لە ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
Your Comment