ئاڵای کۆماری ئیسلامی هەمان ئاڵەیە کە ئەنبیا هەڵیانکرد

ڕێبەری ئێران وتی: ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئاڵای دادپەروەری و مەعنەویەتە و ئەوە هەمان ئاڵایە کە ئەنبیا و ئەئیمە هەڵیانکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشداربووان لە حەوتەمین کۆبوونەوەی جیهانی ئەهلی بەیت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئامادە بوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ناوبراو لە ئەو دیدارە لە خوارەوە دێت:

کۆبوونەوەی جیهانی ئەهلی بەیت ناوەندێکی گرینگ و گەورەیە. ئەو ناوەندە سەر بە ئەهلی بەیتە و ئەهلی بەیت لە جیهانی ئیسلام گەورەیی و خۆشەویتییەکی بێ وێنەی هەیە.

ئەندامانی ئەو کۆڕە بارێکی قورسیان لەسەر شانە. ئەبێ ئەو کۆڕە بکەینە بنکەیەک بۆ بڵاو کردنەوەی مەعارفی ئەهلی بەیت.

لایەنگرانی ئەهلی بەیت ئەو شانازیەیان پێدراوە کە گرینگترین بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ سیستەمی ئیستکباری، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام دراوە. زۆر دروشم دەدرێت بەڵام ئەوە ئەوەی کە لە کردەوەدا ڕوو دەدات شتێکی ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەش ئاڵای کۆماری ئیسلامییە.

شیعە بە ئەوە شانازی دەکات کە بەرانبەر سیستەمی سوڵتە وەستاوە و سینەی کردووەتە قەڵغان و ئەمڕۆکەش خۆیان دانی پێدادەنێن کە زۆربەی داواکارییەکانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕاگیراوە و رووخێندراوە.

ئەوە یەکێک لە شانازیەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە و ئەوە شانازی شیعەیە و ئەوەش بۆ خۆی لە قسەکانی ئەئیمە و ئەهلی بەیتی پێغەمبەرەوە وەرگیراوە.

ئەم ئاڵایەی کۆماری ئیسلامی هەمان ئاڵایە، ئاڵای ئەئیمەیە، ئاڵای ئەنبیایە. نووسراوی ئەو ئاڵایە هەمان دوو وشەیە: دادپەروەری و مەعنەویەتە.

هەروەها ئەمریکای لە سەرووی بەرەی ئیستکبار وەسف کرد و زیادی کرد: ئیمامی گەورە بە ئیلهام لە قورئان هەمووانی فێر کرد کە هێڵە ناڕاستەقینەکانی نێوان کۆمەڵگای ئیسلامی وەلا بنێن و بەس هێڵی نێوان جیهانی ئیسلام لەگەڵ کوفر و ئیستکباریان قبووڵ بێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: بە پێی هەمان باوەڕی قووڵیش بوو کە پاڵپشتی لە فەلەستین لە هەمان سەرەتای شۆڕشەوە خرایە دەستووری کارەوە.

ئەوان، هاودڵی بێ وێنەی نێوان گەلەکان لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلام لەگەڵ گەلی ئێران بە ستراتیژی ئیمام واتا لەبەرچاو نەگرینی هێڵە ئاینی، فیرقەیی، ڕەگەزی لە جیهانی ئیسلام وەسف کرد و زیادی کرد: بەم پێیە ئێمە هەمیشە هەموو وڵاتانی ئیسلامیمان بە گرینگی پێنەدان بە بابەتگەلێک وەکوو شیعە و سوننە، عەرەب و عەجەم و هێلەکانی دیکە لە ئەو دەستە بانگهێشت کردووە.

ڕێبەری ئێران، هاندانی گەلانی دیکە بە وەستان لە بەرانبەر زۆربێژییەکانی هۆکارەکانی تووڕەیی سیستەمی سوڵتە و دوژمنایەتی ئەوان وەسف کرد و وتی: پووچەڵ کردنەوەی پیلانە جەنایەتکارانەکانی ئەمریکا لە ولاتانی جیاواز کە نموونەیەکی داعش بوو، بووەتە هۆی بانگەشەی ترساندن لە ئێوان و ترساندن لە شیعە، و تاوانبار کردنی ئێران بە دەستێوەردان لە وڵاتانی دیکە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، سیاستەتی ئێستای ئیستکباری پڕ ڕەنگ کردنەوەی جیاوازەکان و هێڵە ناڕاستەقینەکانی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و وتیان: هاندان و ڕژاندنی نەخشە بۆ شەڕی شیعە و سونە، عەرەب و عەجەم، شێحە و شێعە و سوننە و سوننە کە ئێستا لە هەندێک لە وڵاتان دەبینرێت، سیاسەتی شیتانی گەورە واتا ئەمریکایە کە ئەبێ لە بەرانبەریدا وشیار بین.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: داهاتووی جیهانی ئیسلامی داهاتوویەکی روونە و کۆمەڵەی شیعە دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی تێدا بگێڕێت.

News Code 43369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha