بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا نووسی: 12 ی خەرمانان ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی ئیستعمار و بیرهێنانەوەی کەسایەتتی دلێر و سیمبولی شەڕ دژی ئیستعمارگەران، شەهید ڕەئیسعەلی دلواریە.
ناوبراو لە درێژەدا نووسی: دەوڵەت و گەلی ئێران بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان، لە بەرانبەر خیادەخوازی و زۆربێژییەکاندا وەستاون و دەست لە مافە ڕەواکانی خۆیان ناکێشن.
Your Comment