بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیو ئەتڵەس، تا ئێستا هەواڵێکی زۆر سەبارەت بە ماسووڵکەی دەستکرد بڵاو بووەتەوە کە یارمەتی دەزگا ڕۆبۆتیک و پڕۆتێزەکان دەدەن هەندێک جووڵەی هاوشێوەی مرۆڤ ئەنجام بدەن. هەرچەندە زۆربەیان لە تاقیگەکان و بە بەکارهێنانی مادەی تەکنۆلۆژیا داهێنراون، ئێستا لێکۆڵەران بە بەکارهێنانی چاپگەری 3 ڕەهەندی جۆرێکی نوێیان داهێناوە.
لە هەمان پێوەندیدا لێکۆڵەرانی تەکنۆلۆژیای ئیتاڵیا بە هاوکاری زانکۆی خوێندنەوە پێشکەوتووەکانی سانتا ئانا، سیستەنێکی هاندەری پنۆماتیکیان بە ناوی GRACE داڕشتووە.
هەر هاندەرێک بە شێوەی تۆقلەیەک بە مادەیەک لە دەوریدا دانراون. کاتێک هەوا بە ئامێری شڵنگێک دەچێتە ناو هاندەرەکەوە، تۆقلەکە لە باری درێژاییدا کورت دەبێتەوە و لە باری پێچەوانەیدا پان دەبێتەوە. بە وتەیەکی دیکە تۆقلەکە کورت و چاخ دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە کاتێک کە هەوا لە ناو تۆقلەکەدا نامێنێت، هاندەرەکە درێژتر و کزتر دەبێتەوە.
کەواتە ئەگەر سیستەمەکە لە ئەنگوستێکی ڕۆبۆتیک دابنرێت، هاندەرەکە بە هەڵکێشانی هەوا دەتوانێت ئەنگوستەکە ببەستێت و بە دەرچوونی ئەنگوستەکە ڕاست دەکاتەوە.
Your Comment