خلۆسی ئاکار ئۆپراسیۆنی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی، مافی سروشتمانە

وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وڵاتەکەیەوە، پاگەندەی کرد: ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری بۆ ئاسایشی وڵات، مافی سروشتی ئەنقەرەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، هلۆسی ئاکار وەزیری برگری تورکیا لە کنگرەی ڕۆژناەڤانیدا ، سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری بە قسەی خۆیان بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پاگەندەی کرد: بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆن بۆ ئاسایشی وڵات مافی سروشتی و ڕەوای تورکیایە.

ناوبراو لە ئەو بارەیەوە زیادی کرد: هەوڵە پێویستەکانمان تا بە ئەمڕۆ ئەنجام داوە و لەمەوبەدواش ئەنجامی دەدەین. بە بێ سەرەندان بە ئەوەی کە کێ لە پشتی گرووپە تیرۆریستییەکانەوەیە، ئۆپراسیۆنی پێویست ئەنجام دەدەین. گرینگترین بابەت بۆ ئێمە بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی وڵاتەکەمانە.

News Code 43239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha