بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنووچێهر ئیسماعیلی شەوی ڕابردوو بەهۆی وەستانی دڵەوە لە ماڵی خۆی گیانی لەدەست دا.
مەنووچێهر ئیسماعیلی لە 8 ی خاکەلێوەی 1318 لە کرماشان لەدایک بوو. ئەو هونەرمەندە کاری دووبلەی ژمارەیەکی زۆری لە فیلمەکانی لە ئەستۆ بووە و هەروەها بەرپرسی دووبلاژی بەرهەمی زۆر و جیاواز بووە.
ناوبراو بە قسە کردنی لە جیاتی چەند کەسایەتی لە یەک فیلمدا بە دەنگی جیاوازەوە بەناوبانگە. لە زینجرەی "هەزار دەستان" ئیسماعیلی هاوکات لە جیاتی کەسایەتی شەعبان (محەمەد عەلی کشاوەرز)، ڕەزا تفەنگچی (جەمشید مەشایخی) ، هەزار دەستان(عزەتوڵڵا ئینتزامی) و جەمشید لایق قسەی کرد.
Your Comment