بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە تویتێکدا، سەبارەت بە دەنگۆکان کە لەسەر پێوەندی دانوستانی ناڤۆکی لەگەل ئێران و دانوستانی کێشانی سنووری دەریایی لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ڕوونکردنەوەی دا.
ناوبراو لە ئەو تویتەدا نووسی: ئەو هەڵوێستەی کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دەینوێنێت، ڕاستیگەلێکە کە دەبێتە هۆی تێگەییشتنی زیاتر لە دۆخی سیاسی.
شێخ نەعیم قاسم وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی کە حزبوڵڵا لە پێوەندی لەگەڵ دانوستانەکانی کێشانی سنووری دەریایی دیاری کردووە، هیچ پێوەندییەکی نییە و لە کۆتاییدا ئەو مۆڵەتەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەبێ نەبێتە هۆی دەستپێڕانەگەییشتنی لوبنان بە مافەکانیان لە سنوورە دەریاییەکان و بەهرەمەندی لە بەرژەوەندی نەوتی و گازی.
Your Comment