AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣٠ ٠٩:٠٨

شێخ نەعیم قاسم:

ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێوەندی بە مۆڵەتی حزبوڵڵا سەبارەت بە دانوستانی دەریاییەوە نییە

ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێوەندی بە مۆڵەتی حزبوڵڵا سەبارەت بە دانوستانی دەریاییەوە نییە

شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە تویتێکدا، سەبارەت بە دەنگۆکان هاوپەیوەند بە پێوەندی بە دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران و دانوستانی کێشانی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ڕوون کردنەوەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە تویتێکدا، سەبارەت بە دەنگۆکان کە لەسەر پێوەندی دانوستانی ناڤۆکی لەگەل ئێران و دانوستانی کێشانی سنووری دەریایی لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ڕوونکردنەوەی دا.

ناوبراو لە ئەو تویتەدا نووسی: ئەو هەڵوێستەی کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دەینوێنێت، ڕاستیگەلێکە کە دەبێتە هۆی تێگەییشتنی زیاتر لە دۆخی سیاسی.

شێخ نەعیم قاسم وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی کە حزبوڵڵا لە پێوەندی لەگەڵ دانوستانەکانی کێشانی سنووری دەریایی دیاری کردووە، هیچ پێوەندییەکی نییە و لە کۆتاییدا ئەو مۆڵەتەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەبێ نەبێتە هۆی دەستپێڕانەگەییشتنی لوبنان بە مافەکانیان لە سنوورە دەریاییەکان و بەهرەمەندی لە بەرژەوەندی نەوتی و گازی.

News ID 43212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha