پیلانە مەترسیدارەکان ئەردۆغان بۆ کوردەکان

لە روانگەی دکتۆر لیزل هینتزەوە، ئەردۆغان لە هەموو دەرفەتێک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکان کەڵکی وەرگرتووە و سیاسەتەکانی ناوبراو هەمبەر کوردەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی حەشیمەتی تورکیا کوردەکان بە پاڵپشتی تیرۆریست دەزانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر لیزل هینتز، مامۆستای پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی جانز هاپکینز هۆشداریی داوە دەوڵەتی ئەردۆغان لە ساڵانی ڕابردوو سیاسەتێکی تایبەتی لە دژی کوردەکان بەکارهێناوە کە یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئەوەیە کە بەشێکی گەورە لە حەشیمەتی تورکیا، نەک هەر پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵکوو زۆربەی کوردەکانی ئەو وڵاتە وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاولێدەکەن.

ناوبراو لە وتارەکەی خۆیدا کە لە ماڵپەڕی زانکۆی جانز هاپکینز بڵاو بووەتەوە، لە پلانە مەترسیدارەکانی ئەردۆغان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکانی هەوڵ بۆ رادەست کردنەوە و لێپێچینەوەی کوردە پەنابەرەکان لە ئەورووپاوە، دەرکردنی کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە و هەروەها هەوڵ بۆ بێبەری کردنی کوردەکانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکان ناوی بردووە.

دکتۆر هینتز پێی وایە ئەردۆغان دەزانێت ئەگەری بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکان کەمە و کوردەکان بەرەو لای ئۆپۆزیسیۆن ڕۆیشتوون. کەوتە، ئەو ئەگەرە هەیە کە ئەردۆغان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی، ڕێگری بکات لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەو ناوچە و بە ئەو کارەوە بەستێنی سەرکەوتنی خۆی و پارتەکەی خۆش بکات.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بە کوردەکانی سووریا وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاو لێدەکات، هۆشداریی دا ئەردۆغان خەریکی ئامادە بوون بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر کوردەکانی سووریایە و بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە ڕووسیا سەفەری ئەو وڵاتە دەکات.

News Code 43061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha