AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٨ ٠٨:٣٢

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا:

کورد و حکومەتی ناوەندیی سووریا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسییان نەکردووە

کورد و حکومەتی ناوەندیی سووریا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسییان نەکردووە

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا ڕەتیدەکاتەوە، لەگەڵ حکومەتی سوریا گفتوگۆ و رێککەوتنی سیاسییان کردبێت و دەڵێت: بوونی ھێزەکانی سوریا لە منبج و کوبانێ لە چوارچێوەی رێکەوتنی ٢٠١٩یە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال عاکیف، وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەندێک لایەن ھەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی دیدار و رێککەوتن لە نێوان بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و حکومەتی سوریا، ھەندێکی تریش زیاتر لەوە رۆشتوون و باسیان لە مەرج و خاڵی ناکۆکی لە دیدارەکاندا کردووە.

عاكیف وتیشی: ھەموو ئەو ھەواڵ و پڕوپاگەنانەی لەوبارەوە بڵاودەکرێتەوە راست نیین و بوونی ھێزەکانی سوریاش لە منبج و کوبانێ لە چوارچێوەی رێکەوتنی ساڵی ٢٠١٩دایە.

لە دوای ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە ناوچەکانی منبج و تەلڕەفعەت لە باکوری حەلەب، ھێزەکانی سوریا لەو شوێنانەی پێشتر بە رێککەوتن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ھەبوون، خۆیان توندوتۆڵ کردووە و چەک و کەرەستەی سەربازی زیاتریان رەوانەی ئەو شوێنانە کرد.

News ID 42975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha