AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٨ ٠٨:٢٢

38 لەسەدی شووشی زێڕی ئێران لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرهەم دێت

38 لەسەدی شووشی زێڕی ئێران لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرهەم دێت

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە وتنی ئەوەی کە 38 لەسەدی شووشی زێڕی ئێران لە ئەو پارێزگا بەرهەم دێت، ڕایگەیاند: دەمانەوێت کانگاگەلێکی دیکە لە پارێزگا چالاک بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان لە دیداریوەزیری کانگا، پیشە و بازرگانی وتی: بە هەوڵگەلێک کە دراوە کرانەوەیەکی باش لە بواری سەرمایەدانەری بەشی کانگا لە پارێزگا ئەنجام دراوە کە هیوادارین دەستکەوتەکانی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بێتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە 38 لەسەدی بەرهەمی شووشی زێڕی ئێران هی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، جەختی کرد: بە شێوەی جیدی بەدوای ئەوەداین کە کانگاگەلێکی دیکە لە پارێزگا چالاک بکەینەوە و وێڕای سەرەنج بە پرسی دۆزینەوە، لە بواری وەبەرهێنانی بەرهەمە کانگاییەکانیش پلانی تایبەتمان هەبێت.

موعتەمدیان راشیگەیاند: ئێستاکە بەهۆی نەبوونی پیشەی پێویست، زێڕی ناوچەکە بە شێوەی شووش لە پارێزگا دەچێتە دەرەوە.

News ID 42970

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha