بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس موقتەدایی بە ئاماژە بە گۆڕانکاییە نێودەوڵەتییەکان نیشانی دەدات چێ دیکە بابەتێک بە ناوی سەرتر بوونی ئەمریکا بوونی نییە، ڕایگەیاند: ئابووری ئەمریکا خەریکە دەڕووخێت و ئەو بابەتە دێر یان زوو ڕوو دەدات چونکوو ئاسەوارەکانی دیارە.
بایدن بۆ سواڵی نەوت هاتە ناوچەکە
ناوبراو وتی: قەرزەکانی ئەمریکا زۆر و زیاتر لە 27 هەزار تریلیۆن دۆلارە کە ئەو بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە جۆبایدن بۆ سواڵکردن بێتە ناوچەکە.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران وتیشی: ئاڵبەت ئەمریکییەکان نایانەوێت ئەو بابەتە باوەڕ بکەن و مێدیاکان وا نیشانی دەدەن کە بڵێی ئەوان هێشتا ڕەوتی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان دیاری دەکەن لە حاڵێکدا کە دووبارە کەشی چەند جەمسەری لە جیهان زاڵ بووە و شێوازی نوێی جەمسەرەکانی جیهان خەریکە دروست دەبێت.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئێمە زەرووری نییە
عەباس موقتەدایی ڕاشیگەیاند: چی دیکە شتێک بە ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئێمە زەرووری نییە و ئەمریکییەکانن کە ئەبێ بە تێگەییشتنی قووڵ لە دۆخەکە هەوڵ بدەن کە دێرتر بڕووخێن.
Your Comment