بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی بایدن کە لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە سەروبەندی هاتنی بایدن بۆ ناوچەکە بڵاو بووەتەوە، وتی: جەختی بایدن لەسەر شوێنگیری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و دیپلۆماتیک لە دژی ئێران، پێچەوانەی خواستنی بەردەوامی ئەمریکا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 و لە درێژەی سیاسەتە شکشت خواردووەکەی ترامپ دژی ئێرانە.
کەنعانی هەروەها قسەکانی بایدن سەبارەت بە هەوڵ بۆ دروست کردی ڕۆژهەڵاتی اڤینێکی سەقامگیر و ئەمن وتی: ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمنتر و سەقامگیرتر، تەنیا لە ڕێگای هەوڵی ئەمریکا لە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی دروست کردنی کێشە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، ڕاگرتنی هەناردە کردنی چەک بۆ ناوچەکەکە، ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکان، وەلانانی سیاسەتی پاڵپشتی بێ مەرج لە ئیسرائیل و هەروەها کۆتایی هێنان بە سیاسەتی ترس و تۆقاندن لە ئێران دێتە دی و تا کاتێک کە لە سیاسەتە هەڵەکانی دووری نەگرێت، ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی ناسەقاگیری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبێت.
Your Comment