AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١١ ١٠:١١

جرۆزالیم پۆست پاگەندەی کرد؛

هاکرە ئێرانییەکان زانیاری 300 هەزار ئیسرائیلیان دەست خست

هاکرە ئێرانییەکان زانیاری 300 هەزار ئیسرائیلیان دەست خست

مێدیا ئیسرائیلییەکان پاگەندەیان کردووە کە هاکرە ئێرانییەکان زانیاری زیاتر لە 300 هەزار ئسرائیلیان دەست خستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیای ئیسرائیلی جرۆزالیم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە هاکرە ئێرانییەکان زانیاری زیاتر لە 300 هەزار ئیسرائیلیان لە ماڵپەڕە گەشتیارییەکان هاک کردووە و دەستیان خستووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا پاگەندە کراوە کە گرووپی هاکری ئێرانی Sharp Boys ئەو زانیاریە تاکەییانەی لە زیاتر لە 20 ماڵپەڕی گەشتیاری بەدەست هێناوە.

ئەو گرووپە هاکریە، مانگی ڕابردووش پاگەندەی کردبوو کە داتاگەلێک لەوانە ژمارە ناسینەوە، ناونیشان، زانیاری کارتی بانکی و ... بەدەست هێناوە و هاوکات زیاتر لە 20 ماڵپەڕی ئاژانسی موسافرەتی، هۆتێل و ...ی هاک کردووە.

News ID 42623

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha