عه‌یبه‌ بۆ گه‌لى عێراق كه‌ سه‌رۆكێكى هه‌بێت نیشتیمانیى نه‌بێت

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێكى نوێدا ئاماژه‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل‌و بڕیارێكى عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كات‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌تویتێكدا نوسویه‌تى، "جێگه‌ى شه‌رمه‌زاریه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق واژۆ له‌سه‌ر یاساى به‌تاوان ناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كردوه‌".

سه‌در ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "عه‌یبه‌ بۆ گه‌لى عێراق كه‌ سه‌رۆكێكى هه‌بێت نیشتیمانیى نه‌بێت‌و لایه‌نداریى بكات له‌نێوان شه‌رق یان غه‌رب".

موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، "من بێبه‌ریم له‌م تاوانه‌ له‌به‌رده‌م گه‌لى عێراق‌و به‌داخه‌وه‌ بۆ كاندیدكردنى له‌ئێستاو له‌ڕابردوو".

مانگى ڕابردوو له‌په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یاساى به‌تاوانناساندنى دروستكردن‌و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌كۆى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندكراو وه‌ك یاسا ده‌رچوێندرا.

News Code 42588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha