AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٤ ١٤:١٧

میت پاگەندەی کرد:

کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی

کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی

ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا پاگەندەی کرد کە یەکێک لە ئەندامانی باڵای پەکەکەی لە ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە سلێمانی کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا(میت) پاگەندەی کرد کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی، دەلال عەزیز ئۆغڵوو ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی تیرۆر کردووە.

هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا، ئەناتۆڵی، بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە نووسی عەزیز ئۆغڵوو بە نازناوی ڕاپەڕین لە قەندیلەوە هاتبووە سلێمانی و لە ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی میتەوە کوژراوە.

هێشتا سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە کوژرانی ئەو ئەندامە باڵایەی گرووپەکەیانیان رانەگەیاندووە.

هەفتەی ڕابردووش لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانێک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە نزیکی شاری کەلار، فەرهاد شبلی جێگری هاوسەرۆکی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گیانی خۆی لەدەست دا.

News ID 42538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha