بارزانی سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکات

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان، سیناریۆو ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاووتوێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعودارزانی لەگەڵ ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەهەرێم کۆبووەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، "لەکۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و سیناریۆو ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەقۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕكرا".

لەدیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و فەڕەنساو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان ماكرۆن‌و بارزانی تاووتوێكرا.

News Code 42476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =