لاڤرۆف ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات/دانوستانەکان ڕانەگیراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتە لاڤۆرف سەفەری تاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ئەمرۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە سەفەرەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ناوچەیی بۆ تاران وتی: لە سەفەری سەرۆک کۆماری قەاقستان هەوڵمان دا زنجیرەی پێوەندییە ناوچەییەکان لە حەوزەی شانگهای و ئێکۆ تەواو بکەین.

لاڤرۆف سەردانی تاران دەکات

ناوبراو ڕایگەیاند: کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە ئاغەی لاڤرۆف سەردانی تاران دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی جۆزێف بورل سەبارەت بە دەستخستنی ڕێککەوتن لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سیاسەتی دووفاقەیی واشنتۆن بۆ هەمووان ئاشکرایە. کاتێک قسەی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا دەبیسن کە دەیانەوێت هەڵەکانی ترامپ قەرەبوو بکەنەوە و لە هەمان کاتیشدا هەر ئەو هەڵانە لە هەڵسوکەوتی خۆیان دەبینی، ئەوە دێنێتەوە بیر کە باوەڕ بە کامەیان بکەیت.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئەمریکا کۆمەڵگای جیهانی نیسبەت بە خۆی بێ بڕوا کردووە و هەر بۆیە ئەبێ بە وردی وشیاری بەرژەوەندی و مافی گەلێ ئیران بین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە هەر لە ڕێگای دیپلۆماسییەو ەڕێ دەکەین و ئەو شەمەندەفەرە هێشتا لە سەر ڕێگای خۆیەتی و سەرەڕای بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا، لە ئەم خاڵەداین، چونکوو ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە و نایاسایی لە دانوستانەکان چووە دەرەوە و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکانی بە سەر ئێران سەپاند و بووە هۆی شکستی خراپ.

ئەمریکا خێرا بگەڕێتەوە سەر ڕێگای واژۆی ڕێککەوتن

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کرد: هیواداین لایەنی ئەمریکی خێرا بگەڕتەوە بۆ ڕێگایەک کە دەبێتە هۆی واژۆی ڕێککەوتن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەچێتە تورکیا

ناوبراو سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا وتی: یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانی ئێمە لە ناوچەکە هاوکاییەکان لەگەڵ تورکیایە و لە ساڵانی ڕابردوو یەکێک لە سەقامگیرتری پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەبووە.

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی ڕافائێل گرۆسی وتی: قسەی ئێمە هەمیشە ئەوە بووە کە ناوبراو لە چوارچێوەی ئەرکە تەکنیکییەکانی خۆی قسە بکات. ئەوەی کە وەکوو بەیاننامەی هاوبەش لە پێنجەمی مارس بڵاو کرایەوە، ئەگەر ئاژانس هەر پرسیاری هەیە، ڕێگاکەی هاتوچۆیە نەک هەوڵی مێدیایی.

داهێنانی ئێران لە ڕێگای ئێرانەوە گەیێندرایە لایەنی بەرانبەر

خەتیب زادە زیادی کرد: پێش لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام داهێنانی ئێران لە ڕێگای ئاغەی بورلەوە گەیێندرایە لایەنی بەرانبەر و ئێمە تەنانەت بۆ یەکەم جار لە ڕێگای دوو وەزیری دەرەوەی دیکە ئەو داهینان و پێشنیارەی ئێرانەمان گەیاندە لایەنی بەرانبەر.

News Code 42475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =