ئاوی سەدی ئازاد خەرمانانی ئەمساڵ دەگاتە سنە

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە خەڵکی سنە لە خەرمانانی ئەمساڵ لە ئاوی سەدی ئازاد بەهرەمەند دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی یەکشەممە لە سەردان لە هێڵی گواستنەوەی سیستەمی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی ئاوی سنە لە مەودای گوندەکانی سووفیان و کەڵەکان، ڕەوتی بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵە گرینگ و ستراتیژییەی بە سەر کردەوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پڕۆژەی گەیاندنی ئاو بۆ سنە لە سەدی ئازادەوە بە شێوەی چالاک و بە خێراییەوە خەریکە دەچێتە پێشەوە، وتی: بە پێی بەڵێنێک کە پێشتر درابوو و بە پێی بودجەیەک کە تەرخان کراوە بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە لە خەرمانانی ئەمساڵ خەڵکی سنە لە ئاوی سەدی ئازاد بەهرەمەند دەبن.

پاریزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ئێستا پڕۆژەکە سەدا 65 پێشکەوتووە و لە کۆی مەودای 27 کیلۆمەتری تا ئێستا 24 کیلۆمەتری کەندراوە، زیادی کرد: زیاتر لە 14 کیلۆمەتری ڕێگاکەش بۆری بۆ دانراوە و پێنج کیلۆمەتر بۆریش بۆ کارگەکان گواستراوەتەوە.

News Code 42470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =