تورکیا لە عێراق جەنایەتی جەنگیی کردووە

مافزانێکی عێراقی دەڵێت: تورکیا بە بۆردومانی شنگال و دیکەی ناوچەکانی عێراق تووشی جەنایەتی جەنگی بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەعد تەمیمی دەڵێت: ئەنقەرە ڕۆڵی هێرشبەرانەی لە عێراق هەیە و ئەوەی لەم دواییانەدا لە کەلار و شنگال کردوویەتی بە بیانووی بەرەنگاریی پەکەکە ، پێکانی هاووڵاتیانی سڤیلە.

تەمیمی جەختی کرد: کردەوەکانی ئەنقەرە جەنایەتی جەنگیە و کاردانەوەی بەغدا بەم کردەوانە زۆر جێگای شەرمە و دەبێتە هۆی ئەوەی بۆردومانەکان هەر زیاتر بێت.

وتیشی: بەغدا بەڵگەی زۆری بە دەستەوەیە کە دژی دەوڵەت و ڕێبەرانی تورکیا بیداتە دادگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵام ئەم بێدنگیەی جێگای قبووڵ کردن نییە.

News Code 42461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =