سوید چالاییەکانی ئەندامانی پەکەکە سنووردار دەکاتەوە

سوید هەوڵەکانی لە دژی چالاکی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە ستۆکهۆڵم دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سوید بە ئیدانە کردنی چالاکی پەکەکە لە ئەو وڵاتە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵگەلێک لە دژی پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هاوپەیوەند بە پەکەکە لە سیۆکهۆڵم ئەنجام دەدات.

بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی سوید، ئەو وڵاتە هەڵمەتگەلێک بۆ لابردن و سنووردار کردنەوەی پۆستگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و سەرکردەکەیان ، عەبدوڵڵا ئۆجالانی تێدایە، ئەنجام دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی سوید هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵگەلێک لە دژی چالاکی پەکەکە ئەنجام دەدات، چونکوو ئەو جۆرە چالاکیانە لەلایەن کەمپەینێکی دزەکەری نەیارەوە بە ئامانجی ڕێگری کردن لە تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ ئەنجام دەدرێت و ستۆکهۆڵم بەروەوڕووی ئەو جۆرە چالاکیانە دەبێتەوە.

سوید هەروەها پەکەکە و تیرۆریزم لە هەموو جۆرەکانی ئیدانە کردووە و ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئەو پێوەندییەدا وتی: هەرگیز پاڵپشتیمان لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە نەکردووە.

News Code 42438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =