کوژرانی دەیان کەسی سڤیل لە ناوچە کوردنشینەکانی ژیر کۆنترۆڵی تورکیا لە سووریا

بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە 5 مانگی ڕابردوودا 146 کەس لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی تورکیا لە سووریا بەهۆی توندوتیژی و پێکدادانەوە گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لە بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوان و بریندار بووەکان لە ناوچەگەلێک هەواڵی دا کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە سووریا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە کۆنترۆڵی کوردەکانی دەرهێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا 146 کەس بەهۆی توندوتیژی جیاواز لەوانە پێکدادان، بۆمبدانەری و تۆپبارانەوە گیانیان لەدەست داوە کە 57 کەسیان سڤیل بوون.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای کردووە کە ئەرکی خۆی هەمبەر پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە جێبەجێ بکات.

News Code 42400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha