AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٢ ٠٩:٣٣

2 سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە هەرێمی کوردستان کوژران

2 سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە هەرێمی کوردستان کوژران

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی دوو سەربازی تورک لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی دوو سەربازی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی چنگی کلیل لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە هەرێمی کوردستان ژمارەی کوژراوان، دوای تەقینەوەی بۆمبێک گەییشتە دوو کەس

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئەو ڕووداوە دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی پەنجەی کلیل کە لەلایەن پەکەکەوە لە هەرێمی کوردستان دانرابوو، ڕووی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە چرکەکان یەکەمی دوای تەقینەوەکە سەربازێکی تورک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، دەستبەجێ برینداربوونەکان گەیێندرانە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێکی دیکە لە برینداربووەکان لە نەخۆشخانەی دەمرێت و بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوان گەییشتووەتە دوو کەس.

News ID 42362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha