ئەزموونی ئێران و ڤێنزۆئێلا نیشانی داوە تەنیا ڕێگای بەرەنگایی ئەمریکا بە خۆدانە

سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ شەمە لە ئێران چووە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس مادێرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە میانەی سەردان کردنی بۆ ئێران ئەمڕۆ چووە دیداری رێبەری ئێران.

ئایەتوڵا خامنەیی لەم دیدارەدا جەختیان کرد: ئەزموونی سەرکەوتوانەی دوو وڵات نیشانی داوە کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لە گەڵ گوشارەکانی ئەمریکا بەرخۆدان و خۆراگرییە.

ڕێبەریی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە سەرکەوتنی دەوڵەت و گلی ڤێنزۆئێلا لە بەرەنگاریی دژوار لە گەڵ ئەمریکا و شەڕی هەمە لایەنە کە دژی ئەم ڤێنۆئێلا ڕێکیخستووە بە مادرۆ وتیان: خەباتی ئێوە دژیئەمریکا زۆر گرینگە چونکوو قەدر و لیاقەتی گەلێک و وڵاتێک و ڕێبەرانیان بەرز دەکاتەوە و ئەمرۆ روانگەی ئەمریکا بۆ ڤێنزۆئێلا وەک ڕابردوو نییە.

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە پێشکەوتن و داهێنەرییە زانستی و تەکنۆلۆژیاییەکانی ئێران لەم ساڵانەی دوایی، زیادیان کرد: ئەم هەنگاوە بەرزانە لە دۆخێکدا هەڵگیراون کە دژوارترین و بێ وێنەترین گەمارۆ و گوشارەکان لە سەر ئێران سەپێندرا .

جەختیشیان کرد: بەرخۆدانی گەلی ئێران بووە هۆی شکست هێنانی شکستی سیاسەتی زۆرینن بەجۆرێک کە بەرپرسێکی سیاسی ئەمریکا بە شکستی ئابڕووبەرانە ناوی بردووە

News Code 42358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha